به‌وێنه.. له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ئه‌ڵماسێك به قه‌باره‌ی هێلكه‌یه‌ك بۆ فرۆشتن نمایشكرا
وێستگە ستایل-
له هه‌وڵێكدا بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی وه‌ربهێنه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئاره‌زووی كڕینی ئه‌ڵماسی سروشتی ده‌كه‌ن كۆمپانیای" لۆكارا دایمۆند" ی كه‌نه‌دی و كۆمپانیای" ئێچ بی ئه‌نتۆیرب" ئه‌ڵماسێك به قه‌باره‌ی 1175 قیرات یان له شاری نیویۆرك نمایشكرد.
هه‌ردوو كۆمپانیاكه باسیان له‌وه كردوه كه ئه‌م ئه‌ڵماسه گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسه كه له ئه‌مه‌ریكا نمایشكرابێت و سێهه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسه كه دۆزراوه‌ته‌وه و بڕیار وایه هه‌تا یه‌ك هه‌فته له ئۆتێل ویتبی له ناوه‌ڕاستی مانهاتن نمایشكردنی ئه‌م ئه‌ڵماسه به‌رده‌وام بێت.
ئیرا تۆماس له كۆمپانیای " لۆكارا دایمۆند" پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌ڵماسی ناوازه و زیاتر بدۆزنه‌وه كه قه‌باره‌كه‌ی له هه‌زار قیرات زیاتر بێت و هێشت ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستی جیهان حاڵه‌تی ده‌گمه‌نه و زۆر كه‌مه"
AM:11:16:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2796
جار خوێنراوه‌ته‌وه