توێژینه‌وه‌یه‌ك: پاره‌ی زۆر ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه مرۆڤ هه‌تا بڕی پاره‌ی كۆكراوه‌ی زیاتر بێت ته‌مه‌نی درێژتر ده‌بێت و هه‌ر بڕێكی زیادده‌ی پاره مه‌ترسی مردن كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی " نۆرس وسترن" له ئیڤانستۆن له ویلایه‌تی ئه‌لینۆی" له‌سه‌ر 5400 كه‌س ئه‌نجامدراوه كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 46 ساڵ بووه و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ وه‌رگرتنی داتاكان له‌سه‌ریان به‌رده‌وام بووه و تیایدا سوود له‌و داتایانه وه‌رگیراوه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به سه‌روه‌ت و سامان و ژیانی به‌شداربووه‌كانه‌وه.
دكتۆر ئه‌ریك فینیگود سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" كلیلی ته‌مه‌ن درێژی كاتێك په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ت و سامانی زۆره‌وه هه‌یه مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خزمه‌تگوزاری و خۆراك و ژیان و پشووی زیاتریان هه‌یه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند نین"
ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌سێك له‌ناو خوشك و براكانی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دوانه‌كه‌ی خۆیدا جیاوازی هه‌بێت له‌ڕووی هه‌بوونی سه‌روه‌ت و سامانه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت ئه‌وه له خوشك و براكانی ته‌ندروستتر و سه‌لامه‌تتر و باشتر ده‌ژی.
PM:09:30:28/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوهتهوه