بۆچی كاریگه‌ری لاوه‌كی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ر و مۆدێرنا به‌هێزتره به‌راورد به ژه‌می یه‌كه‌م؟
وێستگە ستایل-
"ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ر و مۆدێرنا كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاتر بوو و زیاتر ماندووی كردم " ئه‌مه وته‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌م ڤاكسینه‌یان وه‌رگرتوه له‌كاتێكدا له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه ته‌نها هه‌ستیان به ئازارێكی كه‌م له شوێنی لێدانی ده‌رزیه‌كه و سه‌رگێژخواردنێكی ئاسایی كردوه.
پێگه‌ی Health Line ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی جۆری" ڤایزه‌ر یان مۆدێرنا" ببێته هۆی ئازار و ناڕه‌حه‌تی ئه‌وه ته‌نها 48 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و دواتر كه‌سه‌كه دۆخی ته‌ندروستی ئاسایی ده‌بێته‌وه و كاردانه‌وه‌كانی له‌ش ته‌نها ئاماژه‌یه بۆ چالاكبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی ڕێكخراوی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه %7 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-55 ساڵدایه و یه‌كێك له ڤاكسینه‌كانی جۆری" ڤایزه‌ر یان مۆدێرنا" یان وه‌رگرتوه پله‌ی گه‌رمی له‌شیان به‌رز بۆته‌وه به‌ڵام له ژه‌می دووه‌مدا ئه‌م ڕێژه‌یه بۆته %31.
دوای وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌م له‌ش ده‌ستده‌كات به دروستكردنی دژه ته‌نی ڤایرۆسه‌كه و له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م ژماره‌یه‌كی زۆر دژه ته‌ن له‌سه‌ر تی سێڵ هه‌ڵگیراون له ناو خانه لیمفاویه‌كانی خوێن و دوباره له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌مدا پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه ده‌ناسێته‌وه و به‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر له هه‌ندێك كه‌سدا حاڵه‌ته‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و ئازاری له‌ش و هه‌ندێكجار دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه دروست ده‌بێت.
PM:07:23:28/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2316
جار خوێنراوه‌ته‌وه