هۆكارهكانی هەوکردنی یەکەکانی پاڵاوتن لە گورچیلەدا و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
زۆرجار چارەخواز بە نیشانەکانی وەک ئاوسانی دەم وچاو و دەست و قاچ سەردانمان دەکات. پشکنینەکانمان دەریدەخەن کە دوچاری ئەم جۆرە لە هەوکردن بونەتەوە کە بەهەوکردنی یەکەکانی پاڵاوتنی گورچیلە ناودەبرێت به(Glomerulus) گلۆمێرولەس بەشێکە لە خانەی گورچیلە و ئەرکی پاڵاوتنی خوێنە لە شلەی زیادە و پاشەڕۆکان، بەمانایەکی تر خوێن لە پاشەڕۆ ژەهراویەکان پاکدەکاتەوە. لەبەر ئەوە هەر تەنگوچەڵەمەیەک لەم کردارەدا گرفتی تەندروستی گەورەی لێدەکەوێتەوە، دكتۆر گۆران پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ باس له نیشانهكانی ئهم نهخۆشییه دهكات.
هەوکردنی یەکەکانی پاڵاوتن دەکرێت حاڵەتێکی لەناکاو یاخود درێژخایەن بێت، یان دەکرێت بەهۆی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە ڕوبدات. بەڵام لەهەموی سەرەکیتر دەستنیشانکردنی زوبەزوی حاڵەتەکە و هۆکارەکانیەتی چونکە ئەگەر هەوکردنەکە زۆربخایەنێت و چارەسەرنەکرێت ئەوا زیانی هەمیشەیی بە گورچیلە دەگەیەنێت.
نەخۆش لەکاتی هەبونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات:
1- هەبونی خوێن لە میزدا
2- هەبونی کەف لە میزدا
3- بەرزی پەستانی خوێن
4- ئاوسانی دەم و چاو، دەستەکان، قاچ یان سک.
هۆکارەکانی توشبون یان زیادکردنی ئەگەری توشبون:
1- دەکرێت دوای هەوکردنی قورگ ڕوبدات.
2- دەکرێت دوای هەوکردنی پەردەی دڵ ڕوبدات
3- بەهۆی ڤایرۆسەکانی جگەر
4- بەهۆی نەخۆشیەکانی سیستەمی بەرگری
5- نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک شەکرە و زەخت
ههنگاوهكانی خۆپاراستن:
1- پابەندبە بە پلانی چارەسەر ئەگەر توچاری هەرجۆرێک لە هەوکردن بویتەوە
2- چاودێری پەستانی خوێنت بکە
3- چاودێری ڕێژەی شەکری خوێنت بکە
PM:07:26:23/06/2021
ئهم بابهته 3248
جار خوێنراوهتهوه