له‌گه‌ڵ په‌تاته ئه‌م سه‌وزه‌یه مه‌خۆن
وێستگە ستایل-
په‌تاته یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی بڕیكی زۆر نیشاسته‌ی تیادایه و یارمه‌تی زوو تێربوون ده‌دات و له زۆرینه‌ی وڵاتان خۆراكێكی سه‌ره‌كییه.
پێگه‌ی" سۆهۆ" ی چینی له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه هۆشداری ده‌دات له خواردنی په‌تاته و ته‌ماته به‌یه‌كه‌وه چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا جه‌سته توانای مژینی پێكهاته به‌سووده‌كانی ئه‌م دوو سه‌وزه‌یه‌ی نییه و گرفت له كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی په‌تاته ده‌كه‌ن باشتر وایه له خواردنی په‌تاته‌ی سوره‌وكراو دوور بكه‌ونه‌وه چونكه بڕێكی زۆر مادده‌ی" ئه‌كرلامید" ی تیادایه كه له ئه‌نجامی سوركردنه‌وه‌ی له‌ناو ڕۆندا دروست ده‌بیت و مادده‌یه‌كی توشكه‌ری شێرپه‌نجه‌یه.
به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر له نیشاسته تیایدا په‌تاته به یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ خانمان داده‌نرێت وه‌ك هۆكارێك بۆ مانه‌وه به گه‌نجی و جوانی و ئه‌و پرۆتین و نیشاسته‌یه‌ی له په‌تاته‌دا هه‌یه هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات و پۆتاسیۆمی ناو په‌تاته ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه .
PM:06:18:13/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 8720
جار خوێنراوهتهوه