دۆست و دوژمنهكانی ئێسكت بناسه
وێستگە ستایل-
چەند خۆراکێکی جۆراوجۆر هەن لە کاتی خواردنیان سوود بە ئێسك دەگەیەنن و بەهێزی دەکەن، دكتۆر عیماد پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و شکان و گۆڕینی جومگەکان لهم بابهتهدا دیارترین ئهو خۆراكانهی خستۆته ڕوو كه سوود و زیانیان ههیه.
خواردنه سوود بهخشهكان بۆ ئێسك
1- شیر و بەرووبوومی شیر
2- ماسی سەلەمۆن و جۆرەکانی دیکە و تونەی قوتیکراو
3- سەوزەوات بە شێوەیەکی گشتی وەکو سپێناغ، بڕۆکلی، سڵق، کەرەوز و جۆرەکانی دیکەی سەوزە
4- پەتاتەی شیرین
5- چای سەوز
6- چەرەزات بە تایبەتی بادەم
7- میوەکان بە گشتی و هەنجیر، پڕتەقاڵ و گرەیپ فرووت بە تایبەتی
ئەو خۆراکانەی ئێسك لاواز دەکەن
چەند خواردنێکی جۆراوجۆر هەن لە کاتی خواردنیان زیان بە ئێسك دەگەیەنن و لاوازی دەکەن بۆ نموونە:
1- زێدەڕۆیی لە وەرگرتنی خوێ دەبێتەهۆی کەمی رێژەی کالسیۆم لە لەش
2- شەکر و شیرنەمەنی کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی ئێسك
3- زۆر وەرگرتنی خواردنەوە گازییەکان کە دەبێتەهۆی کەمی کانزاکان لە ئێسك و ئەگەری شکان زیاددەکەن
4- وەرگرتنی ئەو خواردنەوانەی کەماددەی کافایین تێیاندا زۆرە
5- وەرگرتنی چەوری زۆر و ئەو خواردنانەی کە لە ناو رۆن زۆر دەمێننەوە
PM:01:30:09/05/2021
ئهم بابهته 1700
جار خوێنراوهتهوه