دوبه‌ی له چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناوازه‌دا
وێستگە ستایل-
وێنه‌گری ئه‌ڵمانی" فلۆریان كریشباومر" ساڵی 2011 یه‌كه‌مین ڤیدیۆیی جیاوازی كاتی شه‌و و ڕۆژی دوبه‌ی بڵاوكرده‌وه و نوێترین كاری ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ش چه‌ند فۆتۆیه‌كی دوبه‌یه به جیاوازی كاتی شه‌و و ڕۆژ واته وێنه‌ی دوبه‌یه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
دوبه‌ی له جیهاندا به جێگایه‌كی گه‌شتیاری و ناوازه و تایبه‌ت به بنزس داده‌نرێت و جوانی ئه‌م وڵاته بۆته جێی سه‌رنجی جیهان و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره له وێنه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن جیاوازی و گۆڕانكاری ئه‌و ڕه‌نگانه ببینن كه له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژدا ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م ته‌كنیكه‌ش باشترین بیرۆكه بووه بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌كانی 24 كاتژمێر به ڕوونی ببینرێت.
PM:04:22:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه