تامر حوسنی به وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌واداره‌كانی شۆك كردووه
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئینستگرام وێنه‌یه‌كی نوێی هونه‌رمه‌ند تامر حوسنی و هاوسه‌ره مه‌غریبیه‌كه‌ی" به‌سمه بوسیل" كه دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه بڵاوبویه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنهه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره هه‌ردووكیان بونه‌ته باسی گه‌رمی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه به‌رچاوه‌ی به شێوه‌و و ڕوخساریاندا دیاره و زۆرینه له‌ڕێی كۆمێنته‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌گه‌ر ناوه‌كانیان نه‌نوسرایه ئه‌وه ڕه‌نگه هه‌ر نه‌یانزانیایه كه كێن.
ئه‌مه یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی به‌سمه‌یه دوای ساڵێك له كۆچی دوایی دایكی و وێنه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره زۆ خێرا بڵاوبویه‌وه و به‌شێكی دیكه له هه‌واداره‌كانیان پێیان وایه كه وێنه‌كه دزه‌یی پێكراوه و به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری كراوه.
PM:03:23:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه