ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی نه‌خۆشی سالاسیمیا نه‌تزانیوه
وێستگە ستایل-
سالاسیمیا نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌ییه و به‌هۆیه‌وه له‌ش ناتوانێت هیمۆگلۆبینی پێگه‌یشتوو دروست بكات كه به‌شێكه له خڕۆكه سووره‌كانی خوێن و ئۆكسجین بۆ خانه‌كانی له‌ش ده‌گوازێته‌وه.
دیارترین نیشانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه كه‌مخوێنیه كه له كه‌سی توشبوودا ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م نه‌خۆشییه دوو جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه " ئه‌لفا و بێتا" و له‌ناو ئه‌مانه‌شدا توشبوون به سالاسیمیای" قورس و مامناوه‌ند و سووك" هه‌یه .
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی سالاسیمیایە، لەم رۆژەدا لە سەرانسەری جیهان لەلایەن رێکخراوە تەندروستییەکان هۆشیاری دەربارەی نەخۆشییەکە بڵاودەکرێتەوە و رێکخراوی تەندروستی جیهانی، 8ی 5 ی وەک رۆژی جیهانی سالاسیمیا دیاریکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه زانیاری زیاتریان هه‌بێت و به‌ئاگابن.
دیاترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه:
1- تێكچوونی ئێسكی ڕوخسار و گۆڕانی ڕه‌نگی پێست و زه‌رد بوونی
2- تۆخبوونی ڕه‌نگی میز به‌هۆی زۆری مادده‌ی" بیلروبین" كه له‌ڕێی میزه‌وه ده‌كرێته ده‌ره‌وه
3-دواكه‌وتنی گه‌شه
4-گه‌وره‌بوونی هه‌ندێك ئه‌ندام به‌تایبه‌ت سپڵ
5-زوو ماندوو بوون
باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن پێش وه‌خته پشكنین بكه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه بن ئه‌وه نابێت هاوسه‌رگیری بكه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان هه‌ڵگربن ئه‌وه ئاساییه هاوسه‌رگیری بكه‌ن و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان نابێت منداڵی توشبوو به تالاسیمیا بخه‌نه‌وه.
PM:03:00:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه