ته‌ندروستی جیهانی متمانه‌ی به ڤاكسینی سینۆفارم كه‌مه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایان كردوه كه متمانه‌یان به‌و داتایانه زۆر كه‌مه كه كۆمپانیای چینی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسینی"سینۆفارم" پێشكه‌شی ڕێكخراوه‌كه‌ی كردوه له‌باره‌ی كاریگه‌ره لاوه‌كیه‌كانی ڤاكسینه‌كه.
وته‌بێژی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه به‌م نزیكانه به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ستراتیجی ڕێكخراوه‌كه ئاماده‌كراوه له هه‌فته‌ی داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه و له ئێستادا ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن 45 ده‌وڵه‌ته‌وه ڕێگه‌ی پێدراوه و ڤاكسینه‌كه 65 ملیۆن ژه‌می لێدابهشكراوه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه دوای سێجاری تاقیكردنه‌وه‌كه دوای به‌كارهێنانی دوو ژه‌م له ڤاكسینه‌كه %78.1 بۆ %79.34 دژه ته‌ن له له‌شی مرۆڤدا دروست ده‌كات و كاریگه‌ری لاوه‌كی زۆر كه‌مه و سه‌لامه‌ته و ده‌كرێت بۆ ئافره‌تی دووگیان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌كاربهێندرێت.
PM:05:14:05/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوهتهوه