دوای 27 ساڵ هاوسه‌رگیری بیل گه‌یتس و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابونه‌وه
وێستگە ستایل-
بیل و میلیندا گه‌یتس دوای 27 ساڵ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له یه‌كتر جیابوونه‌وه و ده‌ڵێن" ناتوانین به یه‌كه‌وه وه‌ك دوو هاوسه‌ر گه‌وره ببین"
ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌ڕێی تویته‌ر نوسیویانه" دوای ناوه‌یه‌كی زۆر له بیر كردنه‌وه و كاركردنی زۆر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه كۆتایی به په‌یوه‌ندی هاوسه‌ریگیری نێوانیان بهێنن"
ئه‌م دوو هاوسه‌ره یه‌كه‌مجار له ساڵانی 80 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو یه‌كتریان ناسیوه و میلیندا هاوكاری گه‌یتس بووه بۆ دروستكردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و بیل و هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی سێ منداڵن و به‌شدارن له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت.
دامه‌زراوه‌ی مایكرۆسۆفت ملیاره‌ها دۆلاری له ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌یس وه‌م" بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گوازراوه و پاڵپشتیكردنی منداڵان" خه‌رجكردوه.
بیل گه‌یتس ی ته‌مه‌نی 65 ساڵ چوارهه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهانه و به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی گۆڤاری " فۆربس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه گه‌یتس خاوه‌نی 124 ملیار دۆلاره.
PM:03:09:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه