چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ له پسپۆڕێكی خۆراك بۆ ڕۆژانی جه‌ژن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی بواری خۆراكی ڕوسی داوا له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له ماوه‌ی پشووی مانگی 5 و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست دوور بكه‌ونه‌وه و ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو لیتر ئاوبخۆنه‌وه و سه‌وزه‌ش زۆر بخۆن.
ئه‌م پسپۆڕه‌كه‌ناوی" مارگریتا ماكوخا" یه ده‌ڵێت" زۆر گرنگه له پشووی جه‌ژنه‌كاندا هاوڵاتیان ژه‌مه خۆراكه‌كانیان ڕێكبخه‌ن و زیاده خۆری نه‌كه‌ن، چونكه زۆر جار له جه‌ژنه‌كاندا %20 زیاده ڕه‌وی له خواردنی شیرینی و خواردنه چه‌وره‌كان ده‌كرێت و باشتر وایه هاوڵاتیان له‌مه دوور بكه‌ونه‌وه"
دكتۆره ماكوخا ده‌ڵێت" ڕۆژانه 2 لیتر ئاو بخۆنه‌وه و پێش خواردنی ژه‌مه‌كان په‌رداخێك ئاو بخۆنه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر خۆری له ژه‌مه‌كاندا نه‌كه‌ن و له‌سه‌ره‌تاوه باشتر وایه سه‌وزه و ماست و سێ‌و و میوه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان بخورێت دواتر ده‌ست بكرێته‌وه به خواردنی ئاسایی ڕۆژانه"
PM:02:33:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه