ڤیدیۆ: قه‌یسه‌ر به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی و قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی" كازم ساهیر" به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی "الحیاه" بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه هه‌مان ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه له ماوه‌ی ڕابردودا هه‌واداره‌كانی به تامه‌زرۆیی چاوه‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی بوون.
ئه‌م گۆرانیه‌ی كازم ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه و تیایدا باس له دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاوڕێكان و ته‌نهایی و كاریگه‌ری جه‌نگ و ماڵوێرانی ده‌كات.
به‌رهه‌مه‌كه خۆی ئاوازی بۆ داناوه و میشال فاضل كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردوه و بڕیار وایه به‌م نزیكانه ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نوێ بڵاوبكاته‌وه كه هۆنراوه‌كه‌ی خانمه ڕۆژنامه‌نوس و شاعیرێكی فه‌ڵه‌ستینی به‌ناوی دارین شبیر" نوسیویه‌تی.
PM:05:57:03/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 5132
جار خوێنراوه‌ته‌وه