زیانه‌کانی به‌كارهێنانی برژانگی دەستکرد
وێستگە ستایل-
به‌شێك له خانمان ئاره‌زووی به‌كارهێنانی برژانگی ده‌ستكرد ده‌كه‌ن، دكتۆر میران پزیشكی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا زیانه‌كانی برژانگی ده‌ستكرد ده‌خاته ڕوو.
1- دەبێتە هۆی کزانەوەی چاو
2- سوتانەوەو چاو
3- ئاوسانی پێڵوی چاو یاخود چاو
کاریگەری لەسەر برژانگەکانی چیە؟
- دەبێتە هۆی تەسکبونەوەی برژانگەکانو هەڵوەرینیان
چارەسەری دوای زیانەکان چیە؟
1- ساردکەرەوەیەک دەخەیتە سەر برژانەکان
2- بەکارھێنانی مەرھەمی هایدرۆکۆرتیزۆن (بەپێی رێنمای پزیشکی)
3- بەکارهێنانی قەترەی حەساسیەت(هەستیاری )-بەپێی رێنمای پزیشکی
4- بەکارهێنانی حەبی ئەنتی هیستامین-بەپێی رێنمای پزیشکی
بۆیە لە هەموو کاتەکاندا بەکارنەهێنانی زۆرباشتر دەبێت چونکە کاری گەری خراپ لەسەر چاو پێکهاتەکانی چاو دادەنێت.
باشترە بەکار نەهێنرێت ئەگەر:
1- هەستیاری پێستی سەر پێڵوی چاوی هەبێت.
2- هەستیاری پێستی هەبێت.
3- نەخۆشی رووتانەوەی قژ ( allopecia areala) هەبێت
4- چارەسەری کیمیایی وەربگرێت
PM:02:53:03/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه