هۆكار و نیشانهكانی دابەزینی فشاری خوێن (زەخت) لە کاتی بەڕۆژووبوون
وێستگە ستایل-
ههموو کەسێک ئەگەری هەیە تووشی دابەزینی فشاری خوێن بێت، تەنانەت ئەوانەیش کە پێشتر ئەو حاڵەتەیان نەبوە و ئەوانەی کە هیچ نەخۆشیەکەیان نیە، دكتۆر سۆران پزیشکی پسپۆڕی هەناو لهم بابهتهدا دیارترین نیشانهكانی دابەزینی فشاری خوێن باسدهكات.
1- بێ تاقەتیی زۆر
2- سەرسوڕان
3- نەبوونی وزە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانە
4- ساردبوونەوەی دەست و قاچ
5-هەندێک جار سەر ئێسە
6- لەخۆ چوون
7- لێڵ بوونی بینین
8- لە کاتی بوونی نیشانەکانی دابەزینی فشاری خوێن و بەردەوام بوونیان باشتر وایە ڕۆژوو بشکێنرێت و بڕێکی زۆری شلەمەنی بخواتەوە، و پاڵبکەوێت و پێیەکانی بەرز بکاتەوە
9- لەکاتی لەخۆچوون ئەبێت بگەیندرێتە بەشی فریاکەوتن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست
هەندێک لە هۆکارەکانی دابەزینی فشاری خوێن لە کاتی بەڕۆژووبوون
1- نەخواردنی ژەمی پارشێو
2-چوونە بەر خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ
3-کەم خواردنەوەی ئاو لە کاتی شکاندنی ڕۆژوو تا پارشێو
4- کەم خەوتن
ئەو نەخۆشیانەی کە ئەگەری دابەزینی فشاری خوێن لە کاتی بەڕۆژووبوون زیاتر دەکەن:
1- نەخۆشی شەکرە
2- نەخۆشیەکانی ماسوولکەی دڵ
3- بەکارهێنانی دەرمانی میز پێکەر
4-نەخۆشیەکانی دەماری گەڕۆک
5- نەخۆشی سستی ڕژێنی دەڕەقی - غوددەی تەمبەڵ
6- نەخۆشی تەنگبوونەوەی دوانەیی
7- نەخۆشیەکانی سستی گورچیلە و جگەر
چۆن خۆمان بپارێزین لە دابەزینی فشاری خوێن(زەخت) لە کاتی بەڕۆژووبوون ؟
1-ژەمی ئیفتار ئەبێت بڕێکی باشی ئەو سەوزەواتانەی کە رێژەی خوێە کانزاییەکان وەکو تەماتە، خەیار، کەرەوز، بیبەر
2- خواردنی ئەو مێوانەی کە یاریدەدەرن بۆ رێکخستنی فشاری خوێن وەکو مۆز و خۆخ
3- دوورکەوتنەوە لە وەستان لە بەر خۆر یان جێگای گەرم بۆ ماوەی درێژ
4- لەبیر نەکەین ژەمی پارشێو بخۆین
5- بڕێکی زۆر ئاو بخۆین لە نێوان ئیفتار و پارشێو
6- خەوتن بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە ٧ کاتژمێر و زیاتر نەبێت لە ٩ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا
PM:03:06:17/04/2021
ئهم بابهته 8656
جار خوێنراوهتهوه