پزیشكێك: ئه‌م كه‌سانه سوود له ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رناگرن
وێستگە ستایل-
له سه‌رتاسه‌ری جیهان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه هاوڵاتیان ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی له له‌شیاندا به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه دروست ببێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسه‌كه كه‌مببێته‌وه به‌ڵام كه‌سانێك سوود وه‌رناگرن له وه‌رگرتنی ڤاكسین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" نیویۆرك تایمز" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگری له‌شیان لاوازه و جه‌سته‌یان ناتوانێت دژه ته‌نی پێویست دژی ڤایرۆسه‌كه دروست بكات ئه‌وه ته‌نانه‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسینیش له‌شیان له مه‌ترسیدا ده‌بێت.
هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ له‌دایكبونیان گرفتی لاوازی كۆئه‌ندامی به‌رگریان ده‌بێت و به‌شێكی دیكه‌ش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری قورس وه‌ك شێرپه‌نجه به‌رگری له‌شیان داده‌به‌زێت به‌ڵام ئه‌مانه به به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆرێكی ڤایرۆسی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت.
PM:01:33:17/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 11036
جار خوێنراوه‌ته‌وه