وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌سه‌ر كۆرۆنا و ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایره‌سه‌كه بوون پرسیاری جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی جیاواز و دكتۆر زانا پزیشكی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی داوه‌ته‌وه
- وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڤید-١٩ (کۆڕۆنا) لە مانگی ڕەمەزاندا، ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟
وه‌ڵام: نەخێر، ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە، زانایانی ئایینی ئیسلام دەڵێن ڕێگەپێدراوە و دەتوانیت لەکاتی ڕۆژووبوون وەریبگریت.
*سەرچاوە: گۆڤاری بەناوبانگی پزیشکی (لانسێت).
ھەندێ کەس نیشانە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە بە تووندی دەگرن وەک (تاو لەرزێکی زۆر، بێ ھێزیی، ئێش و ئازاری ماسوولکە)، بۆیە دەشێت بەھۆی ئەم ئازارانەوە نەتوانن ڕۆژووەکەیان بەردەوام بێت و پێویستیان بە وەرگرتنی دەرمان ھەبێت، بۆیە پێویستە لەم کاتانەدا ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ شکاندنی ڕۆژووەکە.
2- ئایا ئەوەی تووشی نەخۆشیی کۆڤید-١٩ بێت، دەتوانێت بە ڕۆژوو بێت؟
وه‌ڵام: یەکێک لە ڕێگەپێدراوەکانی شکاندنی ڕۆژوو لە شەریعەتی ئیسلام، نەخۆش کەوتنە و لە قورئانی پیرۆزیش ئاماژەی پێکراوە، بەڵام کامە نەخۆشیی؟ ئایا ھەموو نەخۆش کەوتنێک؟
بە دڵنیاییەوە نەخێر، ھەندێ نەخۆشیی تایبەت ھەن کە ڕێگەیان پێدراوە.
1- نەخۆشیی کۆڤید-١٩ و ڤایرەسی کۆڕۆنا، لە بەشێک لە تووشبووان نەخۆشییەکە بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان سەرووی ٦٠ ساڵە و نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە، یان ئەوانەی بە قورسیی گرتوویانە و نەخۆش پێویستە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێت، ئەمانە لە ڕووی پزیشکییەوە نابێت و ناشێت بە ھیچ جۆرێک ڕۆژوو بگرن.
2- بەشێکی تریان نەخۆشییەکەیان مامناوەندە، واتا لە ماڵەوەن و چارەسەر وەردەگرن، ئەمانە باشترە تا دوو ھەفتەی یەکەمی نەخۆشییەکە ڕۆژوو نەگرن. ھەرچەندە ئەم ژمارەی ڕۆژانە دەشێ کەمتر و زیاتر بێت، لەسەر بارودۆخی نەخۆشەکە وەستاوە.
3- ئەوانەی نەخۆشییەکەیان بە سووکیی گرتووە، باشترە ٢٤ کاتژمێر دوای نەمانی نیشانەکانیان، ڕۆژوو بگرن.
3- ئایا ڕۆژوو گرتن لە ڕەمەزان ئەگەری تووشبوون بە کۆڤید-١٩ زیاد دەکات؟
- وه‌ڵام: نەخێر، ھیچ داتایەکی زانستیی باوەڕپێکراو نییە ئەوە بسەلمێنێت کە ڕۆژوو ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکە زیاد دەکات.
باشتر وایه بۆ ھەر پرسیارێک سەبارەت بە ڕۆژوو بوونت لە کاتی تووشبوونت بە کۆڤید-١٩، باشترە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە بکەیت.
PM:04:48:13/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه