هۆكاره بۆ ئازاری پشت له خوار ته‌مه‌نی 40 ساڵی
وێستگە ستایل-
ئه‌گەر پشت ئێشەت ھەیە و تەمەنت لە ٤٠ ساڵ کەمترە و ماوەی پشت ئێشەکە لە ٣ مانگ زیاترە، و ٣ یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوەت ھەیە، ئەوە ئەگەری زۆرە سەرچاوەی پشت ئێشەکەت ھەوکردنی ڕیۆماتیزمی بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ت تیادایه كه دكتۆره ئه‌ڤین پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم باسیده‌كات.
1- پشت ئێشەت بە جووڵه باشتر دەبێت
2- پشت ڕەق بوون بە تایبەتی بەیانیان کە لە خەو ھەڵدەستی بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەک.
3- ئازارەکە بە حه‌سانەوە باشتر نابێت
4- پشت ئێشەکە شەوان لە خەو خەبەرت دەکاتەوە
لەو حاڵەتە دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم بکەیت.
PM:03:38:28/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه