سه‌رۆكی وڵاتێك فڕۆكه‌كه‌ی میسی به كرێ گرت
وێستگە ستایل-
گۆڤاری" ماركا" ی ئیسپانی ئاشكرای كردوه سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین" ئه‌لبێرتۆ فرناندیز" فڕۆكه‌ی یاریزانی تیپی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی "لینیۆل میسی" به كرێ گرت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتێكی پێ بكات بۆ مه‌كسیك.
گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی مه‌كسیك" ئه‌ندرێس مانویل ئۆبرادۆر" بووه به‌بۆنه‌ی یادی 200 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوونی مه‌كسیك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" ماركا" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه فرناندیز فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌رشه‌لۆنه ی بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ به‌كرێ گرتوه به بڕی 160 هه‌زار دۆلار.
فڕۆكه‌كه‌ی میسی نرخه‌كه‌ی 15 ملیۆن دۆلاره و له ساڵی 2018 له ئه‌مه‌ریكا كڕیویه‌تی، فڕۆكه‌كه له جۆری" گلف ستریم V" یه مۆدێلی 2004 ه و 16 كورسی تیادایه له‌گه‌ڵ دوو گه‌رما و دوو چێشتخانه.
PM:03:28:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه