جارێكی دیكه هاوسه‌رگیری ناكاته‌وه.. ڕێنمایی گه‌نجان ده‌كات له‌م ته‌مه‌نه‌دا هاوسه‌رگیری بكه‌ن
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" رانیا یوسف" باس له‌وه ده‌كات كه نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و پێی باشه هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری بكات له‌دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئه‌و بڕیاره بدات چونكه له‌و ته‌مه‌نه‌دا پێگه‌یشتووه و توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هه‌یه.
رانیا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له كه‌ناڵی mbc میسری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه چیتر بیرۆكه‌ی هاوسه‌رگیری له مێشكی خۆی ده‌رهێناوه و ئاره‌زووی ناكات و ڕێنموی گه‌نجان ده‌كات دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
رانیا دان به‌وه‌دا ده‌نێت نه‌یتوانیوه له‌پرۆسه‌كانی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو بێت و هاوسه‌رگیری بیرۆكه‌یه‌كی باش نییه به‌لایه‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی دوو كه‌س كه‌موكوڕیه‌كانی یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی یه‌كتر بخه‌نه پێش چاوی یه‌ك.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كاته‌وه یان نا ڕانیا ده‌ڵێت" ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عاشقیش ببم ئه‌وه ته‌نها له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا ده‌مێنمه‌وه و هاوسه‌رگیری ناكه‌م و ئێستا من دوو كچم هه‌یه و په‌ستانی هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستی له‌ناو ده‌بات و ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وه هاوسه‌رگیری نه‌كردن هه‌ڵده‌بژێرم به‌ڵام له وڵاتی ئێمه ئافره‌ت ناچار به هاوسه‌رگیری ده‌كرێت"
PM:06:52:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 9476
جار خوێنراوهتهوه