خانمان بهم ڕهفتارانه زوو سهرنجی بهرامبهر ڕادهكێشن
وێستگە ستایل-
چهندین وردهكاری و تایبهتمهندی خانمان وادهكات ئافرهت ببێتە جێگەی سەرنجی پیاوان، ئهمانهش ئهو تایبهتمهندیانهی ئافرهتن كه پیاوان له بهرامبهریدا توانای خۆڕاگرتنیان نییه.
1- ئەو كاتەی ئافرەت بتوانێت بگونجێت لەگەڵ هاوڕێكانی هاوسەرەكەی :
یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی پیاو ئەوەیە ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی متمانەی پێ بكات و ببێتە هاوڕێی مێردەكەی و پیاوان ئارەزووی بەستنەوە ناكەن .
2- ئەو كاتەی ئافرەت دەستی بەرجەستەی مێردەكەی دەكەوێت :
مێردەكەت ئارەزووی ئەوە دەكات دەستت بەر جەستەی بكەوێت بەمە هەستی ئەوەی لا دروست دەبێت تۆ هەست بە متمانە و پارێزراوی دەكەیت ، بۆ ئەوەش سەر بخەرە سەر شانی پێش نوستن و قۆڵی بگرە و سەر بخەرە سەر دڵی بێ هۆكار ، هەموو ئەمانە خۆشەویستی تۆ لەدڵی هاوسەرەكەتدا زیاد دەكات و لە تۆ زیاتر بیر لە كەسی دیكە ناكاتەوە .
3- ئەو كاتەی هەستی ئەوەی پێدەدەیت ئەو سوودی هەیە :
ناتوانیت شتێكی قورس هەڵبگریت ؟ ناتوانیت سەری قتویەك بكەیتەوە یان هەرچیەكی دیكە بێت كە خۆت توانات بەسەریدا نەشكێت ئەوە بە مێردەكەت بڵێ یارمەتیت بدات تەنها بۆ ئەوەی ئەو هەست بەوە بكات ئەو سوودێكی هەیە و دەتوانێت پشتی پێ ببەستێت و پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن هێزی خۆیان پیشانی ئەو ئافرەتە بدات كە خۆشی دەوێت .
4- جلوبەرگی هاوسەرەكەت لەبەر بكە بۆ ماڵەوە:
ئەو كاتەی ئافرەت جلوبەرگی گەورەی مێردەكەی لەبەر دەكات ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت هاوسەرەكەتت خۆش دەوێت و گرنگی پێ دەدەیت بۆیە ئارەزوو دەكەیت جلەكانی ئەو لەبەر بكەیت .
PM:05:09:04/01/2021
ئهم بابهته 1072
جار خوێنراوهتهوه