پسپۆڕێك: دوای به‌كارهێنانی ڤاكسین ئه‌گه‌ری توشبوون به كۆرۆنا هه‌یه
وێستگە ستایل-
ته‌نانه‌ت دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئه‌گه‌ری هه‌یه مرۆڤ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێت به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری كه‌متر ده‌بێت و نیشانه‌كانیش كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر گۆریلۆف به‌ڕێوبه‌ری زانسیتی په‌یمانگای تایبه‌ت به په‌تاكان تایبه‌ت به كۆمه‌ڵه‌ی ڕوسی بۆ پاراستنی مافی به‌كارهێنه‌ر (ڕوس نادزۆر) ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ به‌كارده‌هێندرێت ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی ڤایرۆسه‌كه ببن به‌ڵام نیشانه‌یان كه‌متر و سوكتر ده‌بێت و بۆ ته‌واوی جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤاكسین و ڤایرۆس هه‌مان سیستم هه‌یه"
ده‌شڵێت" هیچ پارێزكاریه‌ك نییه به‌ڕێژه‌ی %100 دژی هیچ ڤایرۆس و نه‌خۆشییه‌ك و ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ به‌كارهاتبێت و توشی ڤایرۆسه‌كه ببێت ئه‌وه گرفتی هه‌وكردنی سییه‌كان و دڵ و گورچیله‌كانی توش نابێت و هه‌ركه‌سیش ڤاكسینی به‌كارهێنا پێویسته ده‌مامك و ده‌ستكێش هاوشێوه‌ی پێش به‌كارهێنانی ڤاكسین به‌كاربهێنێت"
PM:03:46:26/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3764
جار خوێنراوه‌ته‌وه