نیشانه‌یه‌ك كاتێك له توشبووانی كۆرۆنا ده‌ركه‌وێت مانای وایه مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ره
وێستگە ستایل-
زاناكان له كۆلێژی پزیشكی له وایل كۆرنیل توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 510 توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدا كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 65 ساڵ بووه و هێڵكاری دڵیان بۆ كراوه.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كاته‌ی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی كه‌م به‌ر دڵی بكه‌وێت ئه‌وه مانای وایه مه‌ترسی مردنی به‌ڕێژه‌ی %35 زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گرفتی كرانه‌وه‌ی زۆری سكۆڵه‌ی ڕاست دروست ببێت بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له ئه‌ستوری دیواره‌كه‌یدا ڕوبدات.
زاناكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه %15 ی ئه‌و توشبووانه‌ی توشی لاواز بوونی سكۆڵه‌ی دڵیان ده‌بن مه‌ترسی له‌سه‌ریان هه‌یه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری مردنی نه‌خۆشه‌كه.
PM:08:47:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 23524
جار خوێنراوه‌ته‌وه