پسپۆڕێك: ڤایرۆسی كۆرۆنا به چوار شێوه‌ی نه‌خۆشی ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
پزیشك و ڕاگه‌یاندنكاری ڕوسی" ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف" باس له‌وه ده‌كات كاتێك كه‌سێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێت ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌ك چوار نه‌خۆشی له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو ده‌ربكه‌وێت له‌وانه‌ش:
1- هه‌ندێكجار كه‌سی توشبوو هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ی تیایدا ده‌رناكه‌وێت.
2- نیشانه‌ی توندی هه‌وكردی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو ده‌رده‌كه‌وێت.
3- نیشانه‌ی سوكی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سییه‌كان له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت.
4- هه‌وكردنی توندی سییه‌كان توشی كه‌سی نه‌خۆش ده‌بێت به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه.
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات حاڵه‌تی چواره‌می توشبوون به ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیداره به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه گرفتی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بێت.
PM:02:10:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 13624
جار خوێنراوه‌ته‌وه