‌رێگاکانی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش

وێستگە ستایل-

باشترین رێگا بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و خانەکانی لەش، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە تووشبوون بە ھەوکردنی ڤایرۆسی  و زوو چاکبوونەوە لە کاتی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی لە رێگەی بەھێز کردنی بەرگری لەشی خۆت، دكتۆره‌ بینای كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك له‌م بابه‌ته‌دا هه‌نگاوه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌س لێی به‌ئاگا بێت.

1- جگەرە نەکێشان

2- رۆژانە خواردنی برێکی زۆر لە لیمۆ، تەماتە، کاھو، برۆکۆلی، خەیار، چەوەنەری سوور، گێزەر، پیاز، زەنجەفیل، سندی، سیر، زەردەچەوە، سپێناغ وسلق، بە زەلاتە یان شلە و شۆربا، ھەروەھا سێو، بایەم و گوێز، ھێلکە، خورما، چای سەوز .... زۆر بەسودن.

3-زۆر خواردنەوەی ئاو 10 بۆ 15  پەرداخ رۆژانە.

4- ڕۆژانە وەرزشکردن بەردەوام خاوەنی ھەر کێشێک بیت گرنگە وەرزش بکرێت، ھەروەھاراگرتنی کێشی ئاسایی گرنگە، کێشی کە م یا زۆر ھیچیان باش نیە بۆ بەرگری لەش.

5- خەوی شەوی تەندروست 7 بۆ 8 کاتژمێر.

6- نەخواردنەوەی ماددە کحولییەکان یان زۆر کەمکردنەوەی.

7-ئاگاداری خۆت بکە لە تووشبوون بە راگرتنی خاوێنی دەست شۆردن و باش کولاندنی گۆشت و مریشک و باش شۆردنەوەی سەوزەوات.

8-ھەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی سترێس و فشاریئیش و کات دان بە خۆت بۆ ئیسراحەتی مێشکت، یاریکردن لەگەڵ منداڵ، مەلەکردن، یۆگا، شەوان زوو نوستن، ڕۆشتنی پێ و وەرزش، چای گوڵەبەیبون بۆ ھێور کردنەوەی مێشک.

9- کەمکردنەوەی لە خواردنی رێستۆرانت و فاست فوود خواردنی سەر عەرەبانە.


PM:08:22:21/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌