پزیشكێك باس له دوو هۆكاری دهستدرێژی سێكسی دهكات له كوردستان
وێستگە ستایل-
دكتۆره دیلمان وەکو پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری کە ماوەی 10 بۆ 11ساڵە لهو بوارهدا كار دهكات و به گوێرهی ئهزمونی خۆی دهڵێت |ئەوەی تیبینی دەکەم لە کاری ڕۆژانەم، زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژیی سێکسییە، جا بۆ سەر منداڵ یان هەرزەکار.(کوڕ یان کچ)."
دهشڵێت" ئەو بەشەی ئێمە بەشێکی پزیشکی و کۆمەڵایەتییە هەموو ئەو کێشانەی دەیانبینین لەناو جەرگەی کۆمەڵگای خۆمان هەلقولاون بۆیە زۆر کارمتێدەکات لە بیری خۆم دەڵێم لەوانەیە دووچاری ئازیزانم ببێتەوە چونکە منیش دایکم پێش ئەوەی پزیشک بم و هەر حاڵەتیک لەو حاڵەتانەی دەستدرێژیی سێکسی ئێمه وەکو پزیشکی دادوەر پرسیاریان لێدەکەین لەکوێ ناسیت یان لەکوێ فیربوویت، .ئەو وەڵامەی دەستماندەکەوێت لە زۆبەیان"
-تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
-زنجیرە دراما تەلەڤیزیۆنییەکان
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (تیکتۆک بە نموونە) هیچ سانسۆریکی ئەۆتۆیان لەسەر نییە و جۆرەها ڤیدیۆی بێمانا کە منداڵ و هەرزەکار فێری شتی نەشیاو و لادان دەکات.
وەکو پزیشک زۆر حاڵەتمان بینیوە و لەم ڕووانگەیەوە ئامۆژگاریی دایکان و باوکان دەکەم چاودێریی منداڵەکانیان بکەن و لێنەگەڕێن وەکو کەسی گەورە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاربهێنن، تاوەکوو نەبنە نێچیری کەسانی تاوانکار.
ئەگەر دەڵێن بەبێ تیکتۆک و تۆرە کۆماڵایەتییەکانی دیکە چۆن ئەو منداڵانە کات بەسەربەرن، هەندێک شتتان پێ دەڵێم لەوانەیە سودی لێببینن، چونکە من وەکو دایکێک ئەوانە جێبەجێ دەکەم :
-بانگی منداڵان بکەن یارمەتیت بدەن لە خواردن دروستکردن
-هانیان بدەن لە ماڵەوە لەسەر تیڤی یان ئینتەرنێت لاسایی هەندێک وەرزش بکەنەوە
-ئيَواران لەگەڵیان پیادەڕەوی بکەن
-جارو بار فیلمێکی سینەمایی بکەرەوە کە گونجاو بێت بۆ تەمەنیان و خۆیشت لەگەڵیان سەیر بکە زیاتر چێژی لێدەبینن.
-بانگیان بکە و چیرۆکیان بۆ بگێڕەوە.
-کتیبی چیرۆکیان بۆ بکڕە با فێرببن خوێندنەوە چییە.
-لەژێر چاودیریی خۆت ئینتەرنێت بەکاربهێنن.
-ڤیدیۆی هۆشیارکردنەوەی منداڵان هەیە فیریان بکە سەیری بکەن.
PM:01:18:13/08/2020
ئهم بابهته 5580
جار خوێنراوهتهوه