پزیشكه ئه‌مه‌ریكیه‌كان گومانیان له ڤاكسینه ڕوسیه‌كه هه‌یه
وێستگە ستایل-
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ڕوسیا" ڤلادیمێر پوتن"هه‌واڵی به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌یدا ئاشكرا كرد ئه‌مه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكاش، دكتۆر ئه‌نتۆنی فاوتشی به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" گومانم هه‌یه له توانا و سه‌لامه‌تی ڤاكسینه ڕوسیه‌كه"
فاوتشی له چه‌ند دیمه‌نێك له دیمانه‌یه‌كی له تۆڕی ABC News وتویه‌تی" هیوای ئه‌وه ده‌خوازم ڕوسیه‌كان توانیبێتیان ئه‌وه بسه‌لمێنن كه ئه‌م ڤاكسینه سه‌لامه‌ت و چالاكه و من گومانم له باشی ئه‌م ڤاكسینه هه‌یه و جگه له‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتنی ڤاكسینێك له‌گه‌ڵ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه سه‌لامه‌ت و چالاكه دوو بابه‌تی جیاوازه"
ده‌شڵێت" له ئێستادا 6 ڤاكسینمان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌له‌كه بقۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری خه‌ڵك بده‌ین یان شتێكیان پێ بده‌ین كار نه‌كات ئه‌وه له ئێستاوه ئێمه ده‌توانیت ئه‌و كاره بكه‌یت به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌مه كار نییه"
PM:12:39:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3160
جار خوێنراوهتهوه