له‌م به‌رواره‌وه ڤاكسینه ڕوسیه‌كه بۆ هاوڵاتیانی ڕوسیا به‌كارده‌هێندرێت
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 11 ی 8 یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له جیهاندا تۆماركرا كه له‌لایه‌ن زانا ڕوسیه‌كان به‌رهه‌مهێندراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه پزیشك و مامۆستایان له كۆتای ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی 9 ڤاكسینه‌كه‌یان پێبدرێت.
له‌ڕێنماییه تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م ڤاكسینه كه سه‌نته‌ری " گامالی" ڕوسی بڵاویكردۆته‌وه تایبه‌ت به په‌تاكان تیایدا هاتووه كوتانه‌كه له‌ڕێی ده‌رزیه‌وه ده‌درێت له‌سه‌ر شان و ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌و جێگه‌یه ده‌رزیه‌كه بكرێت ئه‌وه ده‌درێت له ماسولكه‌ی پانی ڕان.
بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئه‌م ڤاكسینه نوێیه‌وه دوو جار ڤاكسینه‌كه به‌كارده‌هێنرێت 3 هه‌فته دوای به‌كارهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسین دووه‌م ڤاكسین بۆ كه‌سه‌كه به‌كارده‌هێندرێت و پێویسته كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ی 30 خولهك له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بمێنێته‌وه.
پوتن ئاشكرای كرد ڤاكسینه نوێكه بۆ كچه‌كه‌ی به‌كارهێندراوه و له‌دوای به‌كارهێنانی یه‌كه‌میان پله‌ی گه‌رمای له‌شی گه‌یشتۆته 38 و له دوه‌میان هه‌ستی به به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شی نه‌كردوه و دواتر گه‌رمی له‌شی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئاستی سروشتی و ته‌ندروستی زۆر باشه ئێستا.
PM:08:34:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوهتهوه