ڤیدیۆ: سابیر كوردستانی دوو وه‌سیه‌تی كردووه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سابیر كوردستانی له‌ڕێی به‌شداریكردنی له پرۆگرامی" شه‌قام" ه‌وه دوو وه‌سیه‌تی خۆی باسكردوه و هیوای ئه‌وه‌ی خواستوه دوای مردنی بێته دی.
سابیر كوردستانی داوا ده‌كات منداڵه‌كانی له‌سه‌ر سامان و دارایی كێشه نه‌كه‌وێته نێوانیان و هه‌میشه به ته‌بایی و ئاسوده‌ی بژین و له وه‌سیه‌تی دوه‌مدا ئومێدی دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی خواستوه و داواش ده‌كات ئه‌گه‌ر دوای مردنی ئه‌و ئاواته‌ی هاته دی ئه‌وه گه‌نجان به خۆشی و شادیه‌وه بچنه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی به‌ڵام مه‌ی نه‌خۆنه‌وه بۆ ده‌ربڕینی شادی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ئه‌و.
ماوه‌ی دوو هەفتە زیاترە هونەرمەند سابیر کوردستانی توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە و لە سەرەتادا باری تەندروستی ناجێگیربوو بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا کە باری تەندروستی جێگیرە و بەرەو باشتر دەڕوات و لە نەخۆشخانەی ئاسا لەژێر چاودێری پزیشکیدا بووه، بەڵام ئێوارەی دوێنێ جارێکی دیکە دۆخی تەندروستی تێکدەچێتەوە و بەوهۆکارەش گیانی لەدەستداوە.
هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵی‌دا بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستدەدات. خاوەن دەیان گۆرانییە کە وەک خۆی دەڵێت: زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانم رووداوێكی راستی له پشته‌وه‌یه، به تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه خۆم تێكسته‌كانیم نووسیوه.
لە هەرێمی کوردستان تائێستا چەندین هونەرمەندی بواری گۆرانی و شانۆ و دراما و سینەما تووشی کۆرۆنا بوون. یەكێک لە هونەرمەندانەش گیانی لەدەستداوە، ئەویش گۆرانیبێژ عەتا چاوشین بوو
PM:06:51:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 6904
جار خوێنراوه‌ته‌وه