هەنێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێكه له جۆره بڵاوه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو خانماندا، دكتۆره سه‌ناریا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- گرێی مەمک ( دانەیەک یان زیاتر) کە رەقە و ناجووڵێتەوە لە ژێر دەستدا.
2- گۆڕانکاری لە پێستی مەمک وەک ئەستوور بوون و سوربوونەوە.
3- چاڵ بوونی پێستی مەمک لە شوێنی گرێکە.
4- چوون بە ناوەوەی گۆی مەمک - نایەتە دەرەوە بە دەست.
5- تێکچوون لە شێوە و قەبارەی مەمکەکە.
6- هەنێک جار دەردراوی خوێن لە گۆی مەمکەکەوە یەتە دەرەوە.
7- هەست کردن بە گرێی ژێر باڵ.
8- هەنێک جار گۆڕانکاری لە گۆی مەمکە کە روو ئەدات وەک ئەستوور بون و سووربوونەوە و ووشکبوون.
PM:10:25:04/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4200
جار خوێنراوه‌ته‌وه