به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پلانی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا ده‌خاته ڕوو
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردن نه‌خۆشیه‌كان و خۆپاراستن له ئه‌مه‌ریكا باس له‌و ڕێگایانه ده‌كات كه له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگریرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا ئه‌ویش به‌كارهێنانی ده‌مامكه.
ڕۆبه‌رت ریدفیلد له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی (American Medical Association) ده‌ڵێت" له‌ڕێی به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه له ماوه‌ی چوار هه‌تا هه‌شت هه‌فته كۆنتڕۆڵی په‌تای كۆرۆنا ده‌كرێت له ئه‌مه‌ریكا "
ریدفیلد باس له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ویلایه‌ته‌كانی "كالیفۆرنیا و ته‌كساس و فلۆریدا زیاتر له 3.4 ملیۆن كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ته‌نها به‌كارهێنانی ده‌مامك كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه ده‌كات"
PM:07:16:16/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه