‌خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان ده‌بنه‌ هۆی ئالوده‌ بوون؟

وێستگە ستایل-


خواردنەوە ووزەبەخشەکان کۆمەڵێک خواردنەوەن کە یارمەتی بەهێز بوونی لەش دەدەن، و ئاگایی زیاد دەکەن، هەروەها تەرکیزی مرۆڤ زیاد دەکات.

هەموو ئەو پێکهاتانەی کە تێیدا هەن وەکو شەکر، کافاین، ئەمینۆ ئەسیدەکان، کۆمەڵەی ڤیتامین B، و پێکهاتە گیاییەکان، لەگەڵ تاورین. یارمەتی بەهێز بوونی هەردوو ڕووە فیزیایی و دەروونییەکەی مرۆڤ دەدەن.

ئەم خواردنەوانە لەوانەیە سوودی لاوەکیان هەبێت، بەڵام بەهۆی بوونی پێکهاتەیەکی زۆری کافاین و شەکر لە ناویاندا زیانێکی زۆر بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنن، لەبەر ئەوەی شەکری دەستکردیان زۆر تیایە.

خوو گرتن بە خواردنەوە ووزەبەخشەکان چییە؟
بارێکی دەروونییە کە کەسی تووشبوو بەشێوەیەکی بەردەوام حەزوو ئارەزووی لەسەر خواردنەوە زایاد دەبێت بە ڕادەیەک کە زیادەڕۆیی تێدا دەکات و وەکو خوویەکی ڕۆژانە دووبارەی دەکاتەوە بەم شێوەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەو دەروونی کەسەکە دروست دەکات.

ئەم خۆرە خووپێوەگرتنە وەکو ئالوودە بوون بەدەرمان نییە کە زیانێکی زۆر بەر کەسەکە بدات، بۆ نمونە جۆری تری ئالوودە بوونمان هەیە وەک ئالوودە بوون بە خواردن یان بە جگارەکێشان، و ئالوودەی دەرمان...هتد.

لێرەیا پێناسەیەکی وورد و تەواو نییە سەبارەت بە ئالوودە بوون بە خواردنەوە ووزە بەخشەکان، بەڵام دەتوانین بڵێین خواردنەوەی بڕێکی زۆری خواردنەوە ووزەبەخشەکانە لەلایەن کەسێکەوە بەبێ ئەوەی توانای کۆنتڕۆڵکردنی خۆی هەبێت لەوەرگرتنی ئەو خواردنەوانە.

 نیشانەکانی ئاڵوودە بوون: ئەو نیشانانەی دەردەکەون پەیوەستن بە مێشک و فەرمانەکانی سیستەمی دەمارەوە، ئەوانیش :
1ــ ئارەزوویەکی بەهێز بۆ خواردنەوە
2ــ وێنەیەک لە مێشک دروست دەبێت کە کاتی خواردنەوەکەی دێنێتە پێش چاو ئەوەش وا دەکات ئارەزووی دووبارە کردنەوەی بکات.
3ــ توانای ئەوەی نیە کە کۆنتڕۆڵی خۆی بکات لە خواردنەوە.
4- هەروەها کاتێک واز لەو خواردنەوانە دێنێت کەسەکە هەست بە بێتاقەتی و سەر ئێشە، و لەگەڵ ناڕێکی لە جەستەی هەروەها تووشی خەمۆکی و بێتاقەتی دەبێت.

- زیانەکانی خواردنەوە ووزەبەخشەکان:
وەک چۆن هەموو خواردن و خواردنەوەیەک ئەگەر لە ڕادەبەدەر بیخۆیتەوە تووشی زەرەرو زیانت دەکاتەوە بەهەمان شێوەش خواردنەوە ووزە بەخشەکان ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام و زیادەڕۆیی بکرێت لە بەکارهێنانی بەدەر نابێت لەوەی کە زیان بەر جەستە نەگەیەنێت، هەندێک لەو زیانانە بریتین لەوەی کە چینی دەرەوەی ددان کە ناوی مینایە بەشێوەی بەرەوام تووشی لەناو چوون دەبن لەگەڵ ئەو بەکتریا سوودبەخشانەی لە ناوەوەی دەم هەن و دەم دەپارێزن لە هەوکردن تووشی لەناوچوون دەبنەوە بەم شێوەیە ددان و پووک تووشی داخوران و هەوکردن دەبێت و ددانیش تووشی داڕزان دەبێتەوە.

هەروەها بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی شەکرەوە کە لەناویا هەیە لەداهاتوو تووشی نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم و کێشەکانی گورچیلەت دەکات.

-چۆن ئاڵوودە بوون ڕوودەدات: بەشێوەیەکی کوورت و پوخت بڵێین لەوانەیە بەخێرایی و لەماوەیەکی کەم وە لەوانەیە بە پلە پلە ئالوودە بوون ڕوو بدات، کاتێک ئەم خواردنەوانە دەخۆینەوە بەهۆی بڕێکی زۆری شەکر و کافائین تێیاندا لەشی کەسەکە هۆڕمۆنی دڵخۆشی دۆپامین دەردەدات، کاتێک لە وەرگرتنی ئەو خواردنەوانە دەوەستی مێشک داوای دەکاتەوە بۆ ئەوەی بگاتەوە بەهەمان حەزی پێشووتر.


ئا: حمزە محمد


PM:06:31:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌