به‌وێنه: پیاوێك به چه‌كوش هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵی تاوانی كوشتنی ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له شاری "كفربهم" سه‌ر به پارێزگای حه‌ما له سوریا بڵاوكرایه‌وه و هاوسه‌ری كوژراوه‌كه بۆ ئه‌م تاوانه چه‌كوشی ئاسنی به‌كارهێناوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا و به پشت به‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی "كفربهم" بڵاوكراوه‌ته‌وه مێردی ئه‌م ئافره‌ته چه‌كوشی ئاسنی كێشاوه بۆ سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌یدا و چه‌ند چه‌قۆیه‌كیشی لێداوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌ڵگه‌كان ئاشكرایان كردوه كه كێشه و گرفت هه‌بووه له‌نێوان خێزانی ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌دا.
دوای به‌دواداچوونی پۆلیس هاوسه‌ری ئه‌م ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه و دانی به‌وه‌دا ناوه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خێزانیان هه‌بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی سوكایه‌تی پێكردوه.
PM:07:07:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 8580
جار خوێنراوه‌ته‌وه