مه‌ترسی توشبوون به كۆرۆنا كه‌مده‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی "مۆنبیلیه" ی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرایان كرد خواردنی ترشیاتی كه‌له‌رم و چه‌ند جۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانی شیری هه‌وێنكراو یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " The Sun" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " توێژه‌ره‌وه‌كان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكی كه‌له‌رم كردوه كه زۆر بڵاوه و له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌خورێت له‌وانه‌ش" كۆریای باشوور و ئه‌ڵمانیا " كه تیایدا كه‌له‌رم و ژه‌می كیمچی زۆر ده‌خۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ریان تیادایه مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مده‌كه‌نه‌وه"
هاوكات توێژه‌ره‌وه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا و بولگاریا و یۆنان كه‌م بووه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیری هه‌وێنكراو ده‌خۆن كه بڕێكی زۆر له مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه .
پرۆفیسۆر" جان بۆسكیه سه‌رۆكی تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" جۆری خواردن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جه‌سته بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواش ده‌كات كه‌له‌رم و ماست و ترشیاتی سه‌وزه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان له ژه‌مه‌كاندا زۆر بخورێت"
PM:06:25:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3228
جار خوێنراوه‌ته‌وه