چەند ڕێنمایەکی گرنگ تایبەت بە پەتای کۆرۆنا
وێستگە ستایل-
ئەو نەخۆشانەی کە توشی کۆرۆنـــا بوون،لە هەمان کاتدا هەناسەیان توندە، چ لە ماڵەوە چ لە خەستەخانە چارەسەر وەردەگرن، سەرباری چارەسەرەکەیان زۆر گرنگە ڕەچاوی ئەم ڕێنمایانە بکەن كه دكتۆر هێمن پزیشكی ئێسك و جومگه و ڕۆماتیزم لهم بابهتهدا باسی دهكات.
1- بە هیچ جۆرێ نابێ نەخۆشەکە لە سەر پشت پاڵ بکەوێت، چونکە زیاتر هەناسەی توند دەبێت.
2- یارمەتی نەخۆشەکەت بدە بەم چوار شێوازەی لە وێنەکاندا دیارن پاڵبکەوێت.
-لەسەر دەم وەک وێنەێ یەکەم بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بۆ دوو كاتژمێر ئینجا بارەکەی پێ بگۆڕە بۆ شێوازی دووەم.
-لەسەر لای ڕاست بەم شێوازەی لە وێنەی دووەم ئاماژەی پێکراوە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بۆ دوو كاتژمێر، ئینجا بیگۆرە بۆ شێوازی سێیەم.
-لەسەر لای چەپ وەک وێنەی سێیەم بە هەمان شێوە نیو كاتژمێر بۆ دوو كاتژمێر ئینجا بیگۆرە بۆ شێوازی چوارەم.
پشتی نەخۆشەکە وەک وێنەی چوارەم بە بەرزی دابنێ بە گۆسەی 60 بۆ 90 پلە،بە دانانی بەتانی، پشتی، یاخود ئەگەر قەڕەوێلەکەی جوڵەی پێدەکرێ بەرزی بکەرەوە بۆ ئەو ئاستە،بەهەمان شێوە نیو سەعات بۆ دوو كاتژمێر و دیسان نەخۆشەکە بخەرەوە باری یەکەم، بەم شێوازە بەردەوامبە.
دەرکەوتووە کە ئەم شێوازە پاڵکەوتن و بار گۆڕینە سودێکی زۆری بۆ پاکبوونەوەی سییەکانی نەخۆشەکەت دەبێ تەنها لە ماوە دوو بۆ سێ ڕۆژدا.
PM:06:52:08/07/2020
ئهم بابهته 2392
جار خوێنراوهتهوه