وێنه و ڤیدیۆ: خانمه ڕاگه‌یاندنكارێكی به‌ناوبانگ په‌یوه‌ندی خۆی و قه‌زافی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
خانمه ڕاگه‌یاندنكاری كوه‌یتی "حه‌لیمه پۆله‌ند" ورده‌كاری په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆچكردووی لیبیا" موعه‌مه‌ر قه‌زافی" ئاشكرا كرد.
قسه‌كانی حه‌لیمه له باره‌ی چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركردنی قه‌زافی له‌گه‌ڵیدا بۆته جێی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی " بركه" حه‌لیمه وتویه‌تی" دوور له سیاسه‌ت و بیرۆكه‌ی تێكده‌رانه و دوور له بیرۆكه‌ی جه‌نگی ناوخۆی، سه‌رۆك قه‌زافی زۆر دڵ نه‌رم و به به‌زه‌ی بوو و به هه‌موو مانایه‌ك به‌خشنده و میهره‌بان بوو له‌گه‌ڵم و ته‌ماشای پرۆگرامی" فوازیر" ی تایبه‌ت به مانگی ڕه‌مه‌زان له هه‌ردوو ساڵی 2008 و 2009 دا كردوم"
پۆله‌ند ده‌شڵێت" ئه‌مڕۆ ئێمه دانیشتوین و باس له هونه‌ر و جوانی ده‌كه‌ین دوور له سیاسه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ناپاكیان له وڵاته‌كه‌یان كرد ته‌نانه‌ت سزای له سێداره‌دان كه‌مه بۆیان"
PM:03:49:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 17024
جار خوێنراوه‌ته‌وه