سێ ئافره‌ت له‌سه‌ر لێكردنه‌وه‌ی گه‌ڵامێو ده‌ستگیركران
وێستگە ستایل-
پۆلیس له باشووری ویلایه‌تی هیسن ی ئه‌ڵمانی سێ ئافره‌تیان ده‌ستگیركرد كه گه‌ڵای مێویان لێكردۆته‌وه له كێڵگه‌ی" كرۆم" بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به یاپراخی گه‌ڵامێو له‌كاتێكدایه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هۆشداری به هاوڵاتیاندراوه گه‌ڵاكانی ئه‌م مێوه لێنه‌كه‌نه‌وه چونكه بۆ گه‌شه‌ی ده‌نكه ترێكان گرنگ و پێویسته.
له دیمه‌نێكی نائاساییدا پۆلیس له شارێكی باشوری ویلایه‌تی هیسن ی ئه‌ڵمانی سێ ئافره‌تی ده‌ستگیر كرد كه گه‌ڵای مێوی كێڵگه‌یه‌كی ترێیان لێكردۆته‌وه و گه‌ڵاكان به نرخی 1000 یۆرۆ خه‌مڵێندراون و ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ڕوداوێكی له‌م شێوه‌یه ڕوبدات و له‌ماوه‌ی رابردودا پیاوێك به هه‌مان كاره‌وه گیراوه.
پۆلیسی ناوچه‌كه پێشتر ئاگاداری سه‌باره‌ت به‌م گه‌ڵایانه بڵاوكردۆته‌وه و داوای كردوه هیچ كه‌سێك ئه‌م جۆره گه‌ڵایانه بۆ خواردن به‌كارنه‌هێنێت چونكه ده‌رمان و قڕكه‌ری تایبه‌تیان پیادا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی زوو گه‌شه بكه‌ن و به‌هۆی خواردنیه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی ببێت.
تا ئێستاش دیار نیه ئه‌و سێ ئافره‌ته چاره‌نوسیان به كوێ گه‌یشتوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و پیاوه‌ش كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستگیركراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به تۆمه‌تی دزین و به‌هه‌ده‌ربردنی سامانی كه‌سانی دیكه تۆمه‌تبار بكرێن.
PM:04:11:17/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5204
جار خوێنراوهتهوه