ده‌رمانی مه‌لاریا چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ناكات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌ر ده‌رمانی مه‌لاریا كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "دۆناڵد تره‌مپ" ڕیكلامی بۆ ده‌كرد وه‌ك چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێندرێت سه‌لماندویه‌تی ئه‌م ده‌رمانه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی" مینیسۆتا" له‌سه‌ر 821 كه‌س ئه‌نجامدراوه سه‌لماندویه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانی" هایدرۆكسی كلۆرۆكین" بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها بابه‌تێكی خه‌یاڵیه وبه هیچ شێوه‌یه‌ك باشترین ده‌رمان نییه"
دكتۆر ده‌یڤد بۆلۆیر گه‌وره توێژه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له زانكۆی "مینیسۆتا" ده‌ڵێت" داتاكان ڕونن وئه‌م ده‌رمانه له دوای قۆناغی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك چاره‌سه‌ر سوودی نییه"
PM:12:33:04/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوهتهوه