تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی ؟
وێستگە ستایل-
به ته‌نها ڕیجیم و که‌مکردنه‌وی خواردن و وه‌رزش نابێته هۆی دابه‌زینی کێش چونکه تێک چوونی هۆرمۆنه‌کانی له‌ش یه‌کێکه له هۆکاره گرنگه‌کانی زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی که وه‌ک پێویست تیشکی نه‌خراوه‌ته سه‌ر، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك دیارترین ئه‌و حاڵه‌تانه ڕوون ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی تێكچوونی ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كانه‌وه كێشی له‌شی نه‌خۆش زیاد ده‌كات.
گرنگترین ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاد بوونی کێش :
1- هۆرمۆنی غودده‌ی ده‌ره‌قی : کاتێک هۆرمۆنه‌کانی که‌متره له ئاستی ئاسایی که به ( سستی غودده‌ی ده‌ره‌قی ) ده‌ست نیشان ده‌کرێت و له کوردستان زۆر باوه چونکه دوورین له ده‌ریاوه ؛ پێویسته ئه‌و که‌سه پشكنینی خوێن بکات بۆ (TSH ,T3 ,T4 ).
2- ئه‌نسۆلین : له لایه‌ن په‌نکریاسه‌وه ده‌ڕێژرێت بۆ به‌کارهێنانی گلوکۆز یان هه‌ڵگرتنی وه‌ک چه‌وری له‌ناو له‌ش دا، به‌م شێوه‌یه‌ش ئاستی شه‌کر ڕاده‌گرێت له خوێن دا، به‌ڵام زۆر خواردنی شیرینی و چه‌وری و خواردنه‌وه گازی و کحولیه‌کان و برنجی سپی و ئاردی سفر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌ش به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌نسۆلین دروست بکات و هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین کاریگه‌ری که‌م بێته‌وه هه‌رچه‌نده په‌نکریاس زۆری لێ دروست بکات.
3- هۆرمۆنی لێبتین : که به هۆرمۆنی تێربوون ناسراوه وله لایه‌ن خانه چه‌وریه‌کانی له‌شه‌وه دروست ده‌کرێت و کاتێ به‌رز ده‌بێته‌وه هه‌ست به تێری ده‌که‌یت به‌ڵام خواردنی شیرینی زۆر و دروستکراو ده‌بێته هۆی کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له جگه‌ر و به‌شه‌کانی تری له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌بێته کاریگه‌ری هۆرمۆنی لێبتین که‌مبێته‌وه و هه‌ست به تێر بوون نه‌که‌یت و زیاتر بخوێت .
4-هۆرمۆنی گریلین : که به هۆرمۆنی برسیه‌تی ناسراوه و به زۆری له لایه‌ن خانه‌کانی گه‌دده و به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م له ڕیخۆڵه و مێشک و په‌نکریاسه‌وه دروست ده‌کرێت ؛ کاتێ ئاستی به‌رزتره له ئاسایی ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی.
5- هۆرمۆنی کورتیزۆن : له قه‌له‌قی و دڵته‌نگی و خه‌مۆکی و ترس و توڕه‌یی و شه‌ونخوونی زیاد ده‌کات و ده‌بێته هۆی به‌رزی ئه‌نسۆلین و کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری و قه‌ڵه‌وی.
6- گلوکۆکورتیرۆید : ده‌بێته هۆی سوتاندی چه‌وری و پڕۆتین له له‌ش دا و ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی ئه‌نسۆلین ، که‌می ئه‌م هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش.
7-میلاتۆنین : که به هۆمۆنی خه‌و ناسراوه ، شه‌ونخوونی و تێک چوونی خه‌و ده‌بێته هۆی که‌می میلاتۆنین و که‌م بوونی هۆرمۆنی گه‌شه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرنگی قه‌ڵه‌ویه.
8-هۆرمۆنی شیر : به‌رزی ئه‌م هۆرمۆنه له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش.
9- له خانمان دا ئه‌م هۆرمۆنانه‌ش کاریگه‌ریان هه‌یه :
- ئیسترۆجین : که‌می ئه‌م هۆرمۆنه‌ش ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش و که‌م ده‌کات له‌م حاڵه‌تانه :
1- کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان
2-زۆر خواردنی شیرینی و چه‌وری و فاست فوود، وه‌ک هه‌مبه‌رگر و گه‌س و که‌نتاکی.
3- وه‌ستانی سووڕی مانگانه.
- پڕۆچیسترۆن : بۆ نموونه کاتی به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژی مناڵ بوون.
-تێستیتڕۆن : هه‌رچه‌نده به هۆرمۆنی نێرینه ناسراوه به‌ڵام له ڕه‌گه‌زی مێ دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر که‌م بێت ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش.
PM:05:43:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه