هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری گرێی ئاوی چاو
وێستگە ستایل-
لە پێڵوی چاودا چەندین عارەقە ڕژێن هەن وەکو هەر شوێنێکی تری پێست لە ڕێگەی چەند دەرچەیەکەوە عارەق دەڕێژن، هەر بەربەست و گیرانێک لەم دەرچانەدا ڕووبدات گرێیەکی ئاوی دروست دەبێت پێی دەوترێت گرێی مۆڵ، دكتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاوله‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنهوهی زیاتر له‌سه‌ر گرێی ئاوی چاو ده‌دات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت حاڵه‌ته‌كه هیچ مەترسییەکی نیە و زیاتر لە لێواری پێڵودا دروست دەبێت و هەوکردنی پێڵوی چاو و ماندوێتی و پاک ڕانەگرتنی پێڵو لە سەرەکیترین هۆکارەکانی دروستبونێتی.
دەتوانرێت بە نوکە دەرزییەکی پاک بتەقێنرێت، یان بە نەشتەرگەری بچوک لاببرێت و ئەگەر هەوکردنی هەبوو دەتوانرێت مەرهەمی دژە هەوکردنی لێ بدرێت.
AM:11:05:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوهتهوه