ئه‌م خۆراكانه زیان به تۆوی پیاوان ده‌گه‌یه‌نن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه ئه‌و پیاوانه‌ی خواردنی خێرا ده‌خۆن ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تۆوه‌كانیان و بچووك بوونه‌وه‌ی گونیان زۆرتره به به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی خواردنه خێراكان كه‌متر ده‌خۆن.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی كه سیستمی خۆراكیان ته‌ندروسته و تیایدا ماسی و سه‌وزه و ئاوی پێویست هه‌یه ئه‌وه ژماره‌ی تۆوه‌كانیان زیاتره و قه‌باره‌ی گونیان گه‌وره‌یه به به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی ئه‌م خۆراكه ته‌ندروستانه ناخۆن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 2935 پیاوی داینماركی ئه‌نجامدرا كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 19 ساڵ بووه ئه‌نجامدراوه و سوودی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه هاوكاری پیاوان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر ببن به باوك له‌ڕێی خواردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست.
زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئاشكرایان كردوه ژماره‌ی تۆوه‌كانی ئه‌و پیاوانه‌ی "پیزا و په‌تاته‌ی سوره‌وكراو زۆر ده‌خۆن كه‌متره به‌ڕێژه‌ی 26 ملیۆن جار به به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی سیستمی خۆراكیان ته‌ندروسته و جگه له‌وه‌ش خواردنه‌وه‌ی مه‌ی نان و خواردنه‌وه پڕ له شه‌كره‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنیان ده‌بێت له‌سه‌ر ژماره‌ی تۆوی پیاوان.
PM:12:41:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 29836
جار خوێنراوه‌ته‌وه