ڤیدیۆ: گواستنه‌وه‌ی توشبویه‌ك به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران به‌ره‌و نه‌خۆشخانه هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كی ئێرانی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه له شاری "ئه‌ردبیل" له باكوری ئه‌و وڵاته بێ ئه‌وه‌ی ڕێكاری پێویست بگیرێته به‌ر بۆ خۆپاراستنی توشبووه‌كه بۆته جێگه‌ی باس و قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌چێته ناو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌كه و له نزیك نه‌خۆشكه‌وه‌یه ده‌مامكی به‌كارنه‌هێناوه و جلوبه‌رگی تایبه‌تی نه‌پۆشیوه و ده‌ستكێشی نه‌كردۆته ده‌ستی له‌كاتێكدا ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێی هه‌وا و به‌ركه‌وتنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كانی دراوسێی دروستكردوه و به‌هۆیه‌وه له ئێستادا خوێندنگه و زانكۆكان داخراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌م ببێته‌وه.
AM:11:59:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 91092
جار خوێنراوه‌ته‌وه