به‌م نزیكانه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ڤاكسینی كۆرۆنا به خۆڕای دابه‌ش ده‌كات
وێستگە ستایل-
کۆمپانیایی Greffex ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به ئه‌ندازه‌ی بۆماوه‌یی ئاشكرای كردوه كه ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌م نزیكانه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقی ده‌كرێته‌وه و دواتر ته‌نها په‌سه‌ند كردنی ده‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤیش به‌كاریبهێنێت.
پرایس بەرپرسی جێبەجێکاری كۆمپانیای گریفیكس كه له ته‌كساسه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ پێگه‌ی فۆكس نیوز رایگەیاندوه، پرۆسەی ئامادەکردنی پێکوتەکەیان تەواوکردووە و دەستیان بە تاقیکردنەوەکەی کردووە.
ئه‌م به‌رپرسه دەشڵێت، "هەر کە پێکوتەکە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پەسندکرا، گرێفیکس بەخۆڕایی دەیداتە وڵاتانی دیکە".
به‌رپرسانی كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شیان خستۆته ڕوو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆرێك له ڤایرۆسی كۆرۆنا زیندوو یاخود مردوویان به كار نه‌هێناوه كه له شاری چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، بەڵکو پێکوتە بۆ ڤایرۆسێک بەکاردەهێنێت کە پێی دەڵێن "adenovirus"، ئەم گرووپی ڤایرۆسە لەڕێگەی چاو، لووت، دەم، ریخۆڵە و رێڕەوی میزەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، دەبێتە مایەی تا، کۆکە، سووربوونەوەی گەروو و سکچوون.
په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان بڕی 18.9ملیۆن دۆلاری به كۆمپانیای "گریفیكس" به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینێك بۆ ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه بدۆزنه‌وه.
AM:08:51:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2440
جار خوێنراوهتهوه