ته‌مه‌نی 80 ساڵه و 8 ساڵ به‌ر له ئێستا له‌دایكبووه..كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
ئانا ساكیدۆن منداڵێكی ئۆكرانیه و ته‌مه‌نی 8 ساڵه به‌ڵام یه‌كێكه له بچوكترین نه‌خۆشانی" پیری پێش وه‌خت" كه له ئێستادا 160 كه‌س له جیهاندا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئانا توشی نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی و ده‌گمه‌ن بووه كه پێی ده‌وترێت" پرۆگیریا" و له‌ڕاستیدا ته‌مه‌نی 8 ساڵه‌و وه‌ك كه‌سێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌وترێت پیری پێش وه‌خت.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" فولین" ی ئۆكرانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه كێشی ئه‌م منداڵه له نزیكی 7 كیلۆگرامدا بووه ئه‌و كاته‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه و هۆكاری مردنه‌كه‌شی به‌هۆی شیبوونه‌وه‌ی ئهندانهكانی جه‌سته‌ی بووه كه به‌هۆی چونه ته‌مه‌نی و تێكچونی فیسیۆلۆجیای جه‌سته‌ی ڕویداوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن یه‌ك ساڵ له ته‌مه‌نیان به‌رامبه‌ر 10 ساڵه و گه‌شه‌ی ئێسكه‌كانیان زۆر خاوه به‌ڵام گه‌شه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌یان زۆر خێرایه.
پسپۆڕان ئاماه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی پیری پێش وه‌خته بوون زۆرینه‌یان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ته‌مه‌نیان توشی شه‌له‌ل ده‌بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه" پرۆگیریا" توشی یه‌ك كه‌س ده‌بێت له 20 ملیۆن كه‌س و له ئێستادا ژماره‌ی توشبوان به‌م نه‌خۆشییه له جیهاندا ته‌نها 160 كه‌سه.
AM:08:42:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 14688
جار خوێنراوهتهوه