6 ڕێنمایی بۆ کاتی سەردانی کردنی كۆرپه‌ی تازە لە دایک بوو
وێستگە ستایل-
كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو به‌تایبه‌ت له چه‌ند ڕۆژی سه‌ره‌تای هاتنه دونیای هێشتا جه‌سته‌ی به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ دۆخی ده‌روه‌ی ناوسكی دایكی نه‌گونجاوه له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن چه‌ند خاڵێك له‌به‌ر چاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه توشی كێشه و گرفت نه‌كه‌ن، دكتۆر مه‌حمود به 6 خاڵ ڕێنمایی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه سه‌ردانی كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو ده‌كه‌ن.
1-تکایە بۆن لە خۆت مەدە و جگەرە مەکێشە.
2- تکایە وێنەی منداڵەکە بە بێ ڕەزامەندی دایک و باوکی مەگرە و ئەگەر ڕێگەشیان پێدای وێنەی بگری فلاشی کامێراکەت بەکار مەھێنە.
3- کاتێک دایکەکە ویستی شیر بداتە منداڵەکەی ژوورەکە بەجێ بھێڵە.
4- ھەوڵدە سەردانەکەت لە ٣٠ خولەک زیاتر نەخایەنێ.
5- ئەگەر نەخۆش بووی بە ھیچ شێوەیەک نابێ سەردانی بکەی.
6- تکایە منداڵەکە ماچ مەکە.
AM:08:41:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه