هه‌شت نیشانه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان کە لە ھەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا ڕوو دەدات. بەڵام زۆربەی تووشبوان بەم نەخۆشییە خانمانن.
ئەم شێرپەنجەیە سەرەکیترین ھۆی لەدەستدانی ژیانی ژنانی تەمەن ٢٠-٥٠ ساڵه و ئەگەر زوو پێی بزانرێت بە ئاسایی چارەسەر دەبێت، بەڵام زۆر جار بە ھۆی کەمتەرخەمی لە بیر دەچێت و کاتێک پزیشک پێی دەزانێت، کە کار ترازاوە.
لە ھەر ٨ ژن یەک ژن لە ژیانی خۆیدا تووشی ئەم شێرپەنجەیە دەبێت، لە بەر ئەمەش لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا ھەر لە تەمەنی ٣٠ ساڵ بەرەو ژوور چاودێری بۆ ھەر کڵۆ و سفتی ناو مەمکدا دەست پێدەکات تا لە زووترین کاتدا ئەم لکانە بخرێنە ژێر چاودێری و ئەگەر پێویستیان بە چارەسەر کردن و دەرمانی پزیشکی بێت، تا بۆیان بکرێت دكتۆره ژیان خلیل محمود پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک مه‌نرسیدارترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه له‌م بابه‌ته‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه.
چه‌ند نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك:
1-کاتێک مه‌مك ده‌ست بەردەکەوێت گەرم دادێت .
2-بەردەوام کەسەکە حەز دەکات دەستی پێدابهێنێت و بیخورێنێـت.
3- ڕەنگی دەگۆڕێت یاخوود یان شەق دەبێت یاخوود گرژ دەبێت.
4- خوێن لێهاتنی یاخوود داخورانی گۆیەکانی مەمکەکە.
5- لیمفی ئاوساو دروست دەبێـت لە ژێر مەمکەدا.
6- پەیدابوونی ئازاری فراوان و زۆر لە ناوچەی مەمکدا.
7- لەوانەیە ئافرەتان هەندێک جار بڵێن ئەمە چەوری زیادەیە کاتێک پێستی زیادە دروست دەبێت بەڵام ئەمەش نیشانەیەکی ترە.
8- مەمکەکە دەئاوسێت و سوور دەبێتەوه ته‌نانەت لە کاتی سوڕی مانگانە و ئاسایش‌دا.
AM:09:56:28/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه