شالۆن لیسته‌ر بلۆگه‌رێكی ناوداره و هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی جیهانی ڕیهانا ی له هاوڕێ سعودیه ملیاردێره‌كه‌ی"حسن جمیل" ئاشكرا كردوه.
لیسته‌ر له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له یوتیوب شیكردنه‌وه‌ی بۆ هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ڕیهانا له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردوه به سوود وه‌رگرتن له زانیاریه‌كانی له كه‌سوكاره نزیكه‌كانی ڕیهانا وه و ده‌ڵێت" حه‌سه‌ن داوای ئه‌وه‌ی له ڕیهانا كردوه زۆر بخوات بۆ ئه‌وه‌ی كێشی زیاد بكات ئه‌مه وایكردوه ڕیهانا قبوڵی نه‌كات و لێی جیا ببێته‌وه"
بۆ پشتگیری كردنی بیرۆكه‌كه‌شی ئه‌م بلۆگه‌ره باس له‌وه ده‌كات ڕیهانا له ماوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن كێشی له 56 كیلۆگرامه‌وه بۆته 90 كیلۆگرام.
AM:10:34:23/01/2020