ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی میگن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نیوه
وێستگە ستایل-
له‌دوای ده‌ستپێكردنی ژوانێك له‌گه‌ڵ هاری له ساڵی 2016 میگن ماركل ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاڕاسته كرا و قسه و باسی جیاوازی له‌سه‌ركرا.
گۆڤاره‌كانی به‌ریتانیا به جۆرێك باس له‌م خانمه ئه‌مه‌ریكیه ته‌مه‌ن 38 ساڵه ده‌كه‌ن كه‌له دیمانه ته‌له‌فیزۆنیه‌كاندا زۆر منداڵانه ڕه‌فتار ده‌كات و ئاره‌زووی به‌ناوبانگ بوون ده‌كات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو میگن به ته‌واوه‌تی بڕیاری ئه‌وه‌یدا له كۆشكی شاهانه دوور بكه‌وێته‌وه و له ئه‌ركه شاهانه‌ییه‌كان دوربێت و به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره‌یه‌وه جارێكی دیكه میگن ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌كرا.
یه‌كێك له‌و ڤیدیۆ كۆنانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له میگن جارێكی دیكه بڵاوكراوه‌ته‌وه ڤیدیۆیه‌كی ساڵی 2016 یه و ئه‌و كاته‌یه كه میگن ئه‌كته‌ر بووه و هێشتا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاری نه‌كردوه و ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قسه و باسی جیاوازی له‌سه‌ركرا و باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌م ڤیدیۆیه كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی میگن ی ئاشكرا كردوه.
جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه ڕه‌خنه له میگن گیراوه به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین كۆمێنت نوسراوه ئاماژه بۆ سادده‌ی ئه‌م خانمه كراوه.
PM:01:30:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 14780
جار خوێنراوه‌ته‌وه