باوترین ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كان ده‌دزرێت
وێستگە ستایل-
دزینی خاولی له ئوتێله‌كان بابه‌تێكی بڵاوه به‌ڵام بردنی بابه‌تی دیكه له ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كان ڕه‌نگه بابه‌تێكی سه‌یر بێت.
ڕاپرسییه‌كی نوێ كه تۆڕی هه‌واڵی" فۆكس نیوز" ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامیداوه تیایدا هاتوه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له ئوتێله گرانبه‌هاكان داده‌به‌زن سه‌ر جێگه‌ی ئه‌و ژووره ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان كه تیایدا ماوه‌نه‌ته‌وه و ڕێژه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده زۆره كه سه‌روو چاوه‌ڕوانیه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل ده‌به‌ن كه شاردنه‌وه‌ی ئاسان نییه و چه‌ندین جار دۆشه‌كی سه‌ر سیسه‌م دزاوه و ئه‌م حاڵه‌ته له زۆرێك له ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌كانی ئه‌وروپا بڵاوه.
زۆر جار ئه‌م دزیانه ئه‌و میوانانه ده‌یكه‌ن كه به شه‌و ئوتێله‌كان جێده‌هێڵن، چونكه له‌و كاتانه‌ی شه‌ودا به‌شی پێشوازی ئوتێله‌كه چۆڵه یان كارمه‌نده‌كه سه‌رقاڵه.
ته‌له‌فیزۆن و ئامێری تایبه‌تی دروستكردنی قاوه ته‌نانه‌ت كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فیزۆن و پیلی كۆنتڕۆڵ و ڕۆبی حه‌مام و مۆمدانی له دار دروستكراو له لیستی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ن كه له ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كان دزراون.
PM:02:42:10/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5064
جار خوێنراوه‌ته‌وه