كه‌پسولی ئه‌ستێره‌ی ڕێگری له دووگیان بوون ده‌كات بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ
وێستگە ستایل-
حه‌بی مه‌نع كه زۆرینه‌ی خانمانی هاوسه‌ردار بۆ ڕێگری كردن له منداڵبوون به‌كاریده‌هێنن له جیهاندا بڵاوه و بۆ ئه‌وه‌ی خانمان دووگیان نه‌بن پێویسته ڕۆژانه ئه‌م حه‌به بخۆن و ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژ ده‌رمانه‌كه‌یان بیر بچێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره دووگیان بوون بێ ئاگای خۆیان ڕوبدات.
گۆڤاری Science Translational Medicine ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه زاناكان له په‌یمانگای" ماساتشوستس" بۆ ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌نجامیانداوه و تیایدا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع یان كردووه و كه‌پسولێكی نوێی شێوه ئه‌ستێره‌ییان دروستكردوه كه شه‌ش لایه و ده‌رمانی دژه دووگیان بوونی تیادایه و خانمان ده‌توانن یه‌كجار له مانگه‌كه‌دا بیخۆن و ئه‌م جۆره كه‌بسوله توانای توانه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌ر تیشكدانه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌كانی ئه‌م كه‌پسوله‌وه ده‌ربچێت ده‌رمانه‌كه‌ی تیادایه.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌به‌كه ده‌خورێت له‌ناو گه‌ده‌دا به‌شێوه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی شه‌ش تیشكی ده‌كرێته‌وه و دواتر ده‌رمانه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌ڕێی گه‌ده‌وه ده‌گه‌یه‌نرێت به شوێنی مه‌به‌ست.
توێژه‌ره‌كان ئه‌م كه‌پسوله‌یان له‌سه‌ر به‌راز تاقی كردۆته‌وه و بۆیان ئاشكرا بووه كه ماوه‌ی كاركردنی نزیكه‌ی چوار هه‌فته‌یه و چڕیه‌كه‌ی له‌ناو خوێندا به‌و بڕه‌یه كه پێویسسته و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌مان كاریگه‌ری خواردنی ده‌نكێك حه‌بی هه‌بێت كه خانمان بۆ ڕێگری له دووگیان بوون ده‌یخۆن، پرۆفیسۆر ڕۆبه‌رت لانجه‌ر ده‌ڵێت" ئه‌مه یه‌كه‌مین ده‌رمانه كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ته‌واو به‌ش بكات.
AM:08:49:10/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5892
جار خوێنراوه‌ته‌وه